وێنە.. نوێترین دەرکەوتنی ئینسا


لە نوێترین دەرکەوتنیدا خانمە گۆرانیبێژی ئەلبانی، ئینسا هاجیا، کە لەنێو کوردی باشوریشدا هەواداری خۆی هەیە، بە ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت.

خانمە گۆرانیبێژی ئەلبانی ئینسا هاجیا، لە هەژماری تایبەتی خۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام نوێترین وێنەی خۆیی بڵاودەکاتەوە، کە بە شێوازێکی سەرنج ڕاکێش و وروژێنەر دەردەکەوێت و ئەمەش بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.

ئینسا کچە گەنجی گۆرانیبێژی ئەلبانی، ئەگەر چی تەمەنێکی کەمی هەیە، بەڵام خاوەن هەوادارێکی زۆرە و کلیپەکانی زیاتر لە یەک ملیۆن بینەری تێپەڕاندووە، لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٩٥ لە تیرانیایی پایتەختی ئەلبانیا لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠١٢ ەوە گۆرانی دەڵێت، بەهۆی ڕووخساری و جلوبەرگە وروژێنەرەکانی زوو لە وڵاتەکەی و چەند وڵاتێکی دیکە ناسرا.

خانمە گۆرانیبێژی ئەلبانی پێشتر بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆنسێرتێک لە ١٠ ی شووباتی ٢٠١٩ ڕوویکردە کوردستان، ئینسا کوردی نازانێت، بەڵام کاتێک وێنەیەک لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی بڵاودەکاتەوە، سەدان کۆمێنتی بە کوردی بۆ دەنوسرێت.

گۆرانیبێزی یانەی شەوانە ئینسا، لە ١٧/٣/٢٠١٩ لە هۆتێل (ڕۆتانا) ی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کۆنسێرتێکی ئەنجامدا، کە خاوەنی هەوادارێکی زۆر بوو.
 

PM:11:21:21/05/2020