هەر پەرلەمانتارێک دەیەوێت دەستبەرداری خانەنشینی ببێت، مانگێکی هەیە بڕیار بدات

بەپێی نوسراوێکی دیوانی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، هەر ئەندام پەرلەمانێکی خوولی پێنجەم و خولەکانی پێشوو ئارەزوومەندانە لە ماوەی مانگێکدا دەتوانن بڕیاری رەتکردنەوەی خانەنشینی بدەن.

 

لە نوسراوێکدا کە بەرواری ٢٠٢٠/٥/٢١ لەسەرەو دانەیەکی دەست " سپی " کەوتووە دیوانی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ بۆ ئەم خوولەو خوولەکانی پێشوو کات دەدەن بە پەرلەمانتاران بە ئارەزوومەندانە هەر پەرلەمانتارێک دەیەوێت خانەنشینی رەتبکاتەوە لەو ماوەیەدا سەردانی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکات بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی ئیداری و یاسایی ئەو پرسە.

 

بەپێی نوسراوەکە ئەو کاتەی دراوە بە ئەندام پەرلەمانەکان تا بڕیار بدەن لە ٢٠٢٠/٧/١ەوە کاتکراوەیە تا ٣٠ رۆژ و لەودەمەدا ئارەزوومەندانە پەرلەمانتاران دەتوانن بڕیار بدەن.



AM:09:07:22/05/2020