لەبارەی هه‌واڵی كۆچی دوایی ، موئەید بەدری گه‌وره پێشكه‌شكارو وه‌رزشكاری دێرینی عێراق ، روونکردنەوە دەدرێت .
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كۆچی دوایی موئه‌یه‌د به‌دری له چه‌ندین په‌ڕه‌ی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ته‌نانه‌ت چه‌ندین ماڵپه‌ری وه‌رزشی ، لەلایەن کەسوکاریەوە هه‌واڵه‌كه ره‌تده‌كرێته‌وه .
زه‌یدون به‌دری ، كوڕی موئه‌یه‌د به‌دری ئاشكرایكردووه، بە میدیا عیڕاقییەکانی راگەیاندووە" ته‌ندروستی باوكی باشه‌و هه‌واڵی كۆچی دوایی دووره له راستی و سوپاسی ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كات له خه‌می ته‌ندروستی و هه‌واڵی باوكی بوون" .
موئه‌یه‌د به‌دری چه‌ندین ساڵه له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر ژیان به‌سه‌رده‌بات و چه‌ندین جاریش به هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی هه‌واڵی ناراست له‌سه‌ر ژیانی بڵاوكراوه‌ته‌وه .
موئه‌یه‌د به‌دری به یه‌كێك له رۆژنامه‌نووسه وه‌رزشیه دێرینه‌كانی عێراق و ته‌نانه‌ت كیشوه‌ری ئاسیا داده‌نرێت و خاوه‌نی درێژترین به‌رنامه‌ی وه‌رزشیه ( وەرزش لە هەفتەیەک)دا له میدیای عێراقی و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیش سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق بووه .