لە سلێمانی نەخۆشخانەی شۆڕش بەڕووی هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی شۆڕش ڕایگەیاند" سبەینێ شەممە بەشەکانی فریاکەوتن و نەشتەرگەری نەخۆشخانەکە بە ڕووی هاوڵاتیاندا کراوە دەبێت".

 

لە راگەیەندراوێکدا د.چالاک ڤادر بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شۆڕش بڵاویکردەوە، پاش پاکردنەوە و ڕشاندنی نەخۆشخانەی گشتی شۆڕش ودڵنیابوونەوەی تەندروستی کارمەند و پزیشکانی نەخۆشخانەکە ونەبوونی هیچ گرفتێک، بڕیار دراوە بەکردنەوەی نەخۆشخانەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد" بەشەکانی فریاکەوتن ونەشتەرگەری لە ڕۆژی شەممە رێکەوتی ٢٣ـ٥ـ٢٠٢٠ بەروی هاوڵاتیاندا کراوە دەبێت".

 

ئەوە لەکاتێکدایە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو٢٠ی ئایار بەهۆی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی کۆرۆنا لەناو کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتی شۆڕش لە شاری سلێمانی نەخۆشخانەکە داخرا و پاکژکرایەوە.

 

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم تا ئێستا ٤٥٢ توشبوو لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش ٥ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٣٨٥ کەسیش چاکبونەتەوە و ٦٢ نەخۆشیش لە نەخۆشخانەکاندا ماون.




PM:01:24:22/05/2020