بڕیاره سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هه‌ینی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر قه‌یرانی دارایی به‌وتارێك ڕوونكردنه‌وه بۆ خه‌ڵكی كوردستان بدات.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، كاتژمێر ٨:٠٠ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٢ی ئایاری٢٠٢٠، مه‌سرور بارزانی وتارێكی گرنگ لەبارەی پلانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی پێشكه‌ش ده‌كات.
هه‌ر بەپێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سەرۆکی حکومەت له وتاره‌كه‌یدا باس له چاكسازییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له بواری كارگێڕی و دارایی و هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ دابینكردنی موچه و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و پرسی لامه‌ركه‌زیه‌تی كارگێڕی و چه‌ندین بابه‌تی دیكه ده‌كات.