دوو کۆڵبەر لە سنورەکانی سەردەشت بە گوللـە برینداركران

دوو کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت لە سنەورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

 

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، دوێنێ پێنجشەممە هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە سنوری بێتۆشی سەردەشت، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردوە و سەرەنجام دو کۆڵبەر بریندارکراون.

 

هەنگاو ئاماژەی بەوەشکردووە" یەكێك لەو دو کۆڵبەرە ناوی مەنسور-ە و تەمەنی ٣٠ ساڵە كە خەڵکی گوندی باغی-یە، كۆڵبەرەكەی دیكەش ناوی بەختیار-ە و ٣٢ ساڵە، كە خەڵکی گوندی شەڵماش-ە".

 

بەگوێرەی زانیارییە راگەیەندراوەكان، ئەو دو کۆڵبەرە لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکیدان و باری تەندروستی یەکێکیان جێگیر نییە.

 
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی بانەمەڕێ ئەمساڵ لانیکەم ١٩ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٧ کەسیان گیانیان لە دەست داوە. ١٦ حاڵەت واتە زیاتر لە ٨٤٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بوونەتە قوربانی و ٣ حاڵەتیش بە هۆی ڕووداوی سروشتی بووە.



ئه‌م بابه‌ته ‌124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:26:22/05/2020