دوو تووشبووی دیکەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک تۆمارکرا.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکران".
ڕاشیگەیاند" تووشبوەکان دوو پیاون کە یەکێکیان تەمەن ٢٨ ساڵ پیشەی پاسەوان دانیشتووی قەزای ئاکرێ و دووەمیان تەمەن ٥٨ ساڵ پیشەی شوفێرە و دانیشتووی شاری هەولێرە. هەردووکیان لە شاری بغداد گەڕاینەوە".