وێنە.. هونەرمەندێکی دیاری کورد کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندی دیاری شاری سلێمانی و باشوری کوردستان، جەمال محەمەد شەریف ئەمڕۆ لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.


جەمال محەمەد شەریف یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی کوردستان کە کاری نواندنی لە دەیان شانۆگەری و داراما و تەمسیلی کوردیدا کردووە.
هونەرمەند ساڵی 1941 لە سلێمانی لە دایکبووە.

 
لەساڵی 1971 دەستی بەکاری هونەری کردووەو دەوری بەرچاوی لەدەیان بابەتی هونەریدا بینیووە.

 
لەساڵی 2013 لەلایەن بەرێوبەرێتی هونەری سینەمای سلێمانی خەلاتی رێزلێنانی پێ دەبەخشرێت.

 
 پارێزگای سلێمانی د. هەڤاڵ ئەبوبەکرد بەبۆنەی کۆچی دواییەوە، نووسیوویەتی "پرسەو ماتەمینیی خۆمان بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی بەڕێز جەمال محەمەد شەریف، ڕادەگەیەنین داواخواین لە خودای گەورە بەبەهەشتی بەرینی شادبکات و ئارامیی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت".

 


PM:09:41:22/05/2020