نرخی نەوت زیاتر دابەزی


ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٠ بە پێچەوانەی دوێنێ نرخی نەوت زیاتر دابەزی و  له‌ خوار ٣٥ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٣٥ دۆلارو ٢١ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٣٣ دۆلارو ٤١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

دواخستنی دانانی پلانی گەشەی ئابوری چین بۆ ئەمساڵ دودڵی و نیگەرانی لای بازرگانانی نەوت دروستکردوە بەوەی کاریگەرییەکانی کۆرۆنا بەردەوامدەبێت لەسەر خواستی نەوت و ئەوەش بوەهۆی دابەزینی نرخەکەی.
 

AM:09:06:23/05/2020