حکومەتی هەرێم لەسەر مەرجەکانی بەغدا رەزامەندی پێشان دەدات

حکومەتی بەغدا مەرجی مانگێک گفتوگۆ و کۆتایی هێنان بەکێشەی نەوت و دارایی، وردبینیکردن لە داهاتی ناوخۆی وەک مەرج دانا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ هەرێم، وەزارەتی دارایی وئابوری حکومەتی هەرێم بە نوسراوی فەرمی وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراقی دایەوەو ڕایگەیاندوە "ڕازین بە مەرجەکانیان بۆ ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێم".


دوێنێ بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی عیراق کە واژوی عەلی عەبدولئەمیری وەزیری دارایی لەسەرەو رۆژی ١٩ی ئایار ئاڕاستەی مەسرور بارزانی، سەرۆك حکومەتی هەرێم کراوە تیایدا هاتووە "وەزارەتی دارایی لەسەر بنەمایی یاسای كارگێری دارایی عیراق ژمارە ( ٦) ساڵی ٢٠١٩، ڕەزامەندی داوە بە خەرجكردن و ناردنی
بڕی ( ٤٠٠ ملیار) دینار بۆ مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم".

 
لە نووسراوەکەشدا هاتووشە " لەبەرواری خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیەوە، پێویستە شاندی هەرێم و بەغدا لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا بگەنە چارەسەرێك لەبارەی پرسی نەوت و بودجەوە".
 
دەربارەی داوایەکی عێراق لە هەرێم لە نوسراوەکەدا هاتووە " دیوانی چاودێری دارایی عیراق بە هەماهەنگی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم هەژمارو وردبینی داهاتە نا نەوتیەکانی هەرێم دەکەن".
  

 


ئه‌م بابه‌ته ‌3006 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:54:23/05/2020