شاسوار عه‌بدولواحید داوای خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکات

سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ په‌یامێكی له‌سه‌ر وتاره‌كه‌ی دوێنێی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند" كه‌ به‌پێی وتاره‌كه‌ بێت سه‌رۆكی حكومه‌ت دانی نا به‌ شكستی خۆی و حكومه‌ته‌كانی پێشووتر".

 

شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ئاماژەی بەوەکردووە" یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شێكن له‌و شكسته‌ی كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رپرسی یه‌كه‌مه‌ لێی، وتیشی: لە شەش ساڵی‌ رابردوودا حکومەت بۆ هەموو موچەکان بڕی 30 ملیار دۆلار مووچەی‌ داوە، بەڵام جگە لەداهاتی‌ نەوت 33 ملیاری‌ دەستکەوتووە (لە بەغداد، هاوپەیمانان، داهاتی ناوخۆ)، ئەگەر نەوتەکەی‌ بەخۆڕاییش بەخشی بێت هێشتا قەرزار نین و سێ ملیار دۆلارمان زیاد بوو".

 

 سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ لە پەیامەکەیدا دەشڵێت" كه‌ له‌دوای جه‌ژن جوڵانه‌وه‌كه‌ی و هێز و کەسایەتییە‌كانی دیكه‌، به‌نیازن خۆپیشاندانی سەرتاسەری ساز بكه‌ن".

 


PM:09:02:23/05/2020