گۆرانییەکی نوێی "کوروش ئەنووش" گۆرانیبێژی ئۆرکستڕای نەتەوەیی سویسڕا بڵاوکرایەوە ( وێنە )


مەنسوور جیهانی ـ گۆرانی "هەورەیی زووڕاب" بە ئاوازدانەری و بە دەنگی "کوروش ئەنووش" گۆرانیبێژی نێودەوڵەتی ئۆرکستڕای نەتەوەیی وڵاتی سویسڕا بڵاوکرایەوە.


گۆرانی "هەورەیی زووڕاب" (ابر سحرخیز) Early Riser Cloud بە ئاوازدانەری و بە دەنگی "کوروش ئەنووش" Kourosh Anoosh گۆرانیبێژی نێودەوڵەتی ئۆرکستڕای نەتەوەیی وڵاتی سویسڕا، بە شێوازیی موزیکی پاپ و کلاسیک، بە دابەشکردنی "محەمەدڕەزا عەقیلی" ئاوازدانەر و ڕێبەری ناوداری ئۆکستڕا، بە شیعری مامۆستا "محەمەدعەلی بەهمەنی" (باوکی هۆنینەوەی غەزەلی هاوچەرخی ئێران)، بە پشتیوانی کۆمپانیای جیهانی "سویسا" SUISA و هەروەها بە ئیزنی ڕەسمی نووسینگەی ناوەندی موزیک و دەنگ و ڕەنگی تەلەڤیزیۆنی ئێران، بۆ بڵاوبوونەوە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێرانی و بیانی بڵاوکرایەوە.


گۆرانی "هەورەیی زووڕاب" بە ئاوازدانەری و بە دەنگی "کوروش ئەنووش"، بە غەزەلێک لە مامۆستا "محەمەدعەلی بەهمەنی"، بە دابەشکردنی موزیک لە لایەن "محەمەدڕەزا عەقیلی" و بە دەنگهەڵگریی "میلاد فەرهوودی" لە ستۆدیۆی پاپی تاران تۆمارکراوە و لە لایەن "حەمیدڕەزا ئەداب" میکس و مەسترینگی بۆ ئەنجامدراوە و ژەنیارانی بەرچاو و ناوداریی مۆسیقای ئێران لەوانە: "فیرووز وەیسانلوو"، "ڕەوا تاجبەخش" و "سرووش عموومی" بە ئامێرەکانیان تیایدا بەشدارییان کردووە و هەروەها "بێهزاد حاج بەیکلوو" دیزاینی ڕووبەرگی ئەم بەرهەمە مۆسیقاییەی لە ئەستۆدا بووە.


"کوروش ئەنووش" نزیکەی 25 ساڵە کە لە وڵاتی سویسڕا ژیان بەسەر دەبات و ماوەی 16 ساڵە کە وەکوو گۆرانیبێژی ئۆپێڕا بە هاوڕێیەتی لەگەڵ ئۆرکستڕای نەتەوەیی سویسڕا لە باشترین و گەورەترین هۆڵەکانی موزیکی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان کۆنسێڕتی پێشکەش کردووە.


ئەلبوومی موزیکی "دەستەکانم بپارێزە" (دستامو دریاب) Perceive My Hands بە ئاوازدانەری، گۆرانیبێژی و بەرهەمهێنانی "کوروش ئەنووش"، بە چاودێری و هەوڵی دکتۆر "محەمەد سەریر" و بە شیعرەکانی مامۆستا "محەمەدعەلی بەهمەنی"، "ئەکبەر ئازاد"، خوالێخۆشبوو دکتۆر "ئەفشین یەدوڵڵاهی"، "عەلیڕەزا بەدیع" و ... و هەروەها بە دابەشکردنی "ئومید حوجەت"، "مەحموود میرزایی" و "ئەمیرحوسێن سەمیعی"؛ یەکەمین بەرهەمی موزیکی ئەم گۆرانیبێژە نێودەوڵەتییەیە کە لە ساڵی 2016 بە پشتیوانی کۆمپانیای جیهانی "سویسا" SUISA و هەروەها لە لایەن کۆمپانیای موزیکی "ئێران گام" بەرهەمهات و لە سەرتاسەری وڵاتی ئێران و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بڵاوکرایەوە.


ڕێوڕەسمی پەردەلادان و جەژنی واژۆکردنی پووستەری ئەلبوومی موزیکی "دەستەکانم بپارێزە" بە ئامادەبوونی دکتۆر "محەمەد سەریر" ئاوازدانەر و ڕێبەری ئۆکستڕا، مامۆستا "محەمەدعەلی بەهمەنی" شاعیر، مامۆستا "غوڵامحوسێن ئەمیرخانی" هونەرمەندی خۆشنووس، مامۆستا "ئەیقووب ئەنووش" ژەنیاری ڤیۆلۆن و هونەرمەندی خۆشنووس، دکتۆر "محەمەد میرزەمانی" ئاوازدانەر و ڕێبەری ئۆکستڕا و چەندین کەسایەتی ناوداری دیکە لە تەلاری "ئەمیرخانی" لە ماڵی هونەرمەندانی ئێران لە شاری تاران بەڕێوەچوو.


بە زووترین کات ڤیدیۆ کلیپی گۆرانی "هەورەیی زووڕاب" لە دەرهێنانی سینەماکارێکی کورد ئامادەدەبێت و دەخرێتەر بەر دیدی هۆگرانی موزیک و گۆرانییەوە.

ئه‌م بابه‌ته ‌1284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:01:12:24/05/2020