ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٤ی ئایار یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان لە شاری رانیە ژمارەیەک مامۆستا گردبوونەوە.
ژمارەیەک مامۆستای رانییە گردبوونەوەوەو چەندان دروشمیان بەرزبکردبووە کە باس لە گەندەڵی و نەبوونی دادوەری و دواکەوتنی مووچە دەکرد، لەو گردبوونەوەیەدا مامۆستایان جەختیان لەسەر ئەوە دەکردەوە کە بایکۆتی جەژنیان کردووە.
لە ساڵی ٢٠٢٠ دا تا ئێستا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی یەک مانگیان وەرگرتووە، مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕزای و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بەرامبەر ئەم دۆخە خۆیان ئامادە دەکەن، دوای جەژن چالاکی گەورە دژی حکومەت و ئەم دۆخە ئابوریەی هەرێم ئەنجام بدەن.