وەزارەتی تەندروستی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

لە دواین راگەیەندراوی خۆیدا سەبارەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند" کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (502) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (403) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (94) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان".

 

دەقی راگەیه‌ندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (90)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1- کەرەنتین

تاوەکو ئەوڕۆ (11883) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1111) هاووڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (335) لە هەولێر، (143) لە سلێمانی، (633) لە دهۆك. وە (10772) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین،  لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (257) هاووڵاتی بوو.

2- پشكنین

لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا؛ (1031) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (300) هەولێر، (192) سلێمانی، (538) دهۆك، (1) هەڵەبجە. دەرەنجام (6) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای هەولێر

(6) پۆزەتیڤ: ئافرەتێك تەمەن (40) ساڵ، کچێکی گەنج تەمەن (18) ساڵ، (2) پیاو تەمەنیان (70). (60) ساڵ، (٢) منداڵ تەمەنیان (10)، (6) ساڵ، سێ تووشبوو بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون و سێ تووشبووی دیکە نیشانەی نەخۆشیان ھەیە،

تووشبووێك دانیشتووی شاری هەولێر و چوار تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و تووشبووێک دانیشتووی ناحیەی کەڵەکی پارێزگای دهۆکە.

کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (68595) پشکنین بووە.

3- ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (502) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (403) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (94) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسك و دەستکێش، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

وەزارەتی تەندروستی        

حکومەتی هەرێمی کوردستان

24ی ئایاری 2020 



AM:12:17:26/05/2020