بەپێی دوا توێژینەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند بەسەر کەلوپەلە پێویستەکانەوە دەمێنێتەوە؟

ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر شتومەک دەمێنێتەوە، بۆیە ناوەندە تەندروستیەکان هۆشداری دەدەن کە پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداربن و هەمیشە دەست و شوێنە بەرکەوتووەکانیان پاکژبکەنەوە.

 
بەپێی نوێترین توێژینەوە کە کۆلێژی تەندروستی لە زانکۆی هۆن کۆنگ ئەنجامی داوە مانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر شتومەک بەم شێوەیەیە:

 
کاغەز: ٣٠ خوولەک

 
دەستڕی کاغەز ( کلێنس ): ٣٠ خوولەک

 
تەختە: ٢٤ کاتژمێر

 
جلوبەرگی قوماش: ٢٤ کاتژمیر

 
شوشە: ٤٨ کاتژمێر

 
پارە: ٤٨ کاتژمێر

 
ستیڵ: چوار رۆژ

 
پلاستیک: چوار رۆژ

 
بەرگی ناوەوەی کەمامە: چوار رۆژ

 
بەرگی دەرەوە: حەوت رۆژ

 
ئەو توێژینەوەیە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە مانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر هەریەکێک لەم کەلوپەلانە پەیوەندی بە دۆخی کەشوهەواو پلەی گەرماو بەرکەوتنی تیشکی خۆرەوە هەیە.




AM:11:20:26/05/2020