تەندروستی هەرێم: هیچ بڕیارێک نییە بۆ درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ

تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند" هیچ بڕیار و پێشنیارێک بۆ درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لەکاتی ئێستادا نیە".

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا د. سامان بەرزنجی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە" لە چەند دەزگایەكی میدیایی لێدوانێك لەسەر ناوی بەڕێز وەزیری تەندروستی بڵاوكرایتەوە گوایە قەدەغەی هاتوچۆ درێژدەکرێتەوە؛هیچ بڕیار و پێشنیارێک بۆ درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ لەکاتی ئێستادا نیە".

 

دەشڵێت" لەكاتی پێویست و هەر ڕەوشێکی نوێ بەهەماهەنگی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا بە فەرمی ڕێنمایی پێویست و ڕێکارەکانی خۆپارێزی ڕادەگەینرێت".

هاوکات هەر لە ڕوونکردنەوەکەدا د. سامان بەرزنجی بەناوی وەزارەتی تەندروستی هەێمەوە، داواش لە هاوڵاتیانی  دەكات كە باپەندی ڕێنماییەكانی تەندروستی بن بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19.

 

ئەو ڕاگەیاندنەی وەزارەتی تەندروستی لە کاتێکدایە، لە چەند دەزگایەکی ڕاگەیەندنەوە لێدوانێک بەناوی وەزیری تەندروستییەو بڵاوکرایەوە گوایە قەدەغەی هاتوچۆ درێژدەکرێتەوە.

 
 



PM:03:16:26/05/2020