دژە تیرۆری عێراق کوشتنی والی داعشی راگەیاند

دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند" لە ئۆپراسیۆنێکدا توانویانە والی داعش لە عێراق بکوژن".

 

لە بەیاننامەیەکدا دەزگای دژەتیرۆی عێراق بڵاویکردەوە" هێزەكانی دژە تیرۆری عیراقی معتز نومان عەید نایف جبوری  كە بە " حەجی تەیسەر" ناسراوە و پۆستی والی داعشی هەبووە لەعیراق، كوژراوە".

رونیشكراوەتەوە: هێزەكانی دژە تیرۆر ماوەیەكی زۆرە بەوردی چاودێری جموجوڵەكانی ئەو سەركردەیەیی داعشی كردوە، كە تەواوی بەرپرسیاریەتی داعشی لەناو خاكی عیراق لەئەستۆدا بووە. 

 

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا چەکدارانی داعش لە چەند ناوچەی جیاجیای عێراق هێرش و کردەوە ئەمنییەکانیان بۆ سەر هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەکانی عێراق زیادکردووە.

 



PM:05:40:26/05/2020