وەزارەتی تەندروستی: پێنج توشبووی نوێ بە کۆرۆنا لەهەرێم تۆمار دەکرێت

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند لە ١٢ کاتژمێری رابردوودا پێنج کەس توشووی کۆرۆنا تۆمار کرا، چواریان لە هەولێر و یەک کەسیان خەڵکی سلێمانییە.

 

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٩٢)


سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:


1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١١٩٧٩) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١١٧٣) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٣٥١) لە هەولێر، (١٤١) لە سلێمانی، (٦٨١) لە دهۆك. وە (١٠٨٠٦) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (٩٦) هاووڵاتی بوو.


2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٥٩٤) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (١١١٣) هەولێر، (١٦٨) سلێمانی، (٢٨٣) دهۆك، (٣٠) ڕاپەڕین. دەرەنجام (٥) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:


پارێزگای هەولێر (٤) پۆزەتیڤ: (٣) پیاو تەمەنیان(٥٠)، (٣٨)، (٢٩) ساڵ و کچێکی گەنج تەمەن (١٨) ساڵ، یەکیان دانیشتووی گوندی (ابو جردە)ی سەر بە ناحیەی گوێڕە و نیشانەی نەخۆشی ھەبووە،ئەوانی تر دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەن و بەرکەوتەی تووشیووانی پێشوون.


پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ: پیاوێکی تەمەن ٣٤ ساڵ، دانیشتووی قەزای پێنجوینە و نیشانەی نەخۆشی ھەبووە پشکنینی تاقیگەی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.


(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٧٠١٨٩) پشکنین بووە)


3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٥٠٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٤٠٣) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٩٩) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.


وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).


وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٦ ئایاری ٢٠٢٠



PM:11:36:26/05/2020