یانزە پەرلەمانتار داوا دەکەن چالاکوانی مامۆستایانی دهۆک" بەدەل بەرواری " ئازاد بکرێت

یانزە پەرلەمانتاری کوردستان لە لیستە جیا جیاکانی پەرلەمان داوا دەکەن مامۆستا " بەدەل بەرواری" چالاکوانی خۆپیشاندانەکەی دهۆک کە دوو هەفتەیە دەستگیرکراوە ئازاد بکرێت، ئەوە لە کاتێکدایە کە هەموو دەستگیرکراوەکانی تر دوای چەند رۆژێک ئازاد کران.

 
لە یاداشتێکدا کە واژووی یانزە ئەندام پەرلەمانی لەسەرەو ئاراستەی رای گشتی و وەزارەتی ناوخۆ کراوە، داوا دەکەن ناوبراو ئازاد بکرێت، چونکە تۆمەتەکەی تەنها ئەوەیە" بەرگری لە مافی خۆی کردووەو ناڕەزایەتی بەرانبەر بە دواکەوتنی مووچەکەی دەربڕیووە".

 
دەقی یاداشتەکە..

 
پێویستە ” بەدەل بەرواری” بەزووترین كات ئازاد بكرێت


‎ئەمڕۆ (26/ 5/ 2020)، 11 رۆژ تێپەڕی بەسەر دەستگیركردن و بە ناهەق هێشتنەوەی مامۆستا "بەدل بەرواری" لە زیندان، كە تۆمەتی دەستگیركردنەكەی و هێشتنەوەی لە زیندان دا، تەنها ئەوەیە بەرگریی لە مافی خۆی كردوە و ناڕەزایی بەرانبەر بە دواكەوتنی موچەكەی دەربڕیوە.


‎ئێمەی پەرلەمانتاران كە لە خوارەوە ئیمزامانكردوە، داوادەكەین كە پێویستە  وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم،ئەم مامۆستایە ئازادبكات و چیتر بەتۆمەتی ناڕەزایی دەربڕین و رێپێوانی هێمنانە، مامۆستایان و چالاكوانان دەستگیرنەكرێن و تۆمەتی بێبنەمایان روبەرونەكرێتەوە.


‎هەروەها داوا لە لیژنەكانی مافی مرۆڤ و  ناوخۆ و پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان و وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین، لە خەمی پاراستنی گیانی مامۆستا "بەدەل بەرواری"دا بن و چیتر بێدەنگ نەبن بەرانبەر بە هێشتنەوەی ناوبراو لە زیندان.


‎ئیمزای پەرلەمانتاران:


‎سیپان ئامێدی
‎سۆران عومەر 
‎دیاری ئەنوەر
‎ئەبوبەكر هەڵەدنی
‎گۆران عمر علی
‎د. شێركۆ جەدەت
‎هەڵز ئەحمەد
‎مژدە محمود
‎جلال محمد
‎ڕووپاك ئەحمەد
‎دابان محمد

 


AM:12:22:27/05/2020