ئه‌مریكا.. ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ ١٠٠ هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

لە ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردودا ١٠٠ هەزارو ٥٧٢ توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەوەش ژمارەی مردوانی پەتاكە لە ١٠٠ هەزار كەس نزیك بوەوە. 

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی ئەمریکا، کۆی گشتی تووشبوانی پەتایی کۆرۆنا لە ئەمریکا ملیۆنێک و ٦٨٦ هەزار و٢٨٢  کەسن، لەو ژمارەیە ١٠٠ هەزار و ٥٧٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٧٩ هەزار و ٩٦٩ کەسیش چاکبوونەتەوە. 

لەسەر ئاستی جیهاندا تائێستا پێنج ملیۆن و ٦٨٦ هەزار و ٢٨٢ کەس تووشی کۆرۆنابوون، ٣٥٢ هەزار و ٢٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٤٣٠ هەزار و ٧٨٨ کەسیش چاکبوونەتەوە. 



AM:09:50:27/05/2020