لە ئێران هەلی کار بۆ كۆڵبەران دەڕەخسێندرێت

ئێران بڕیاریداوە زیاتر لە دوو هەزار هەلیكار بۆ كۆڵبەرانی كورد لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بڕەخسێنێت و لە وڵاتەكەیشدا بۆ كۆڵبەران نۆ هەزار هەلیكار دەرەخسێنێت. 

 

ڕەزا ڕازی زادە، جێگری گەشەی دروست کردنی کاری ناوەندی بەرەکەت لە ئێران رایگەیاند" نۆ هەزار هەلی کار کە ناوەندی بەرەکەت لە ئەمساڵدا بۆ کۆڵبەرەکانی پارێزگاکانی کرماشان، کوردستان و ئازەربایجانی رۆژاوا دەیڕەخسێنێت".

هەروەها رازی زادە وتیشی" ئەمساڵ تائێستا ٧٠٠ هەلی کار لە بواری جیاواز وەکوو پەروار کردنی ئاژەڵ، هەنگداری، پەرواری ماسی و کارگەی بچووکی پیشەیی رەخسێنراوە و و بە گشتی ٢١٠٠ هەلی کار دەڕەخسێنين". 

 


AM:10:04:27/05/2020