نوێترین ئامارەکانی كۆرۆنا له ‌وڵاتانی جیهان

ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان پێنج ملیۆن و ٦٨٨ هەزار كەسی تێپەڕاند و ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە چاکبوونەتەوە گەیشتۆتە زیاتر لە دوو ملیۆن و ٤٣٢ هەزار كەس.

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا پینج ملیۆن و ٦٨٨ هەزار و ٨٣٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٣٥٢ هەزار و ٢٨٧ کەس بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها دوو ملیۆن و ٤٣٢ هەزار و ٢١٦ کەس لە تووشبووانیش چاکبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا ملیۆنێک و ٧٢٥ هەزارو ٢٧٥ كەس توشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٠٠ هەزار و ٥٧٢ کەس گیانیانلەدەستداوە و ٤٧٩ هەزار و ٩٦٩ کەسیش چاکبونەتەوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌یه‌ و مانگی ١٢ی ساڵی رابردو له‌شاری وهان سه‌ریهه‌ڵدا و تا ئێستاش له‌ زیاتر له‌ ٢٠٠ وڵات و ناوچه‌ی جیهان بڵاوبوه‌ته‌وه‌، كۆی توشبوانیش گه‌یشتوه‌ته‌ پێنج ملیۆن و ٦٨٨ هه‌زار و ٨٣٧ توشبوو، كه‌ له‌نێویاندا ٣٥٢ هه‌زار و ٢٨٧ مردن هه‌یه‌، دوو ملیۆن و ٤٣٢ هه‌زار و ٢١٦ كه‌سیش كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بوون چاكبونه‌ته‌وه‌.
 


 

AM:11:03:27/05/2020