بەهۆی بوردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە چەند گەریلایەک گیانیان لەدەسستدا

درەنگانی شەوی رابردوو فڕۆكەكانی توركیا بۆردومانی ناوچەیەكی سەر بە قەزای ماوەتی شارباژێریان كردووە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و بەهۆیەوە پێنج چەكداری پەكەكە كوژراون.

 

کامەران حەسەن قایمقمامی قەزای ماوەت ڕایگەیاند" شەوی ڕابردوو كاتژمێر ١١:٤٠ی شەو فڕۆكەكانی توركیا بۆردوومانی گوندی سەفرەی سەربە قەزای ماوەتیان كرد و ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی پەكەكەیان كردە ئامانج، کە بەهۆیەوە پێنج گەریلا کوژران، هاوکات هاوڵاتیانی گوندەکە سەلامەت بوون بەڵام زەرەی مادی بەر خانوو ماڵی هاوڵاتیان کەوتووە".

 

ئەوە لەکاتێکدایە هێشتا میدیاکانی پەکەکە هیچ زانیاریەکیان لەسەر ڕوداوەکە و ژمارەی کوژراوەکان بڵاونەکردۆتەوە.



PM:12:39:27/05/2020