پارێزگاری هەولێر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەردانی لایەنەکان دەکات و ئەمڕۆ چوار شەمممە ٢٧ی ئایار سەردانی مەڵبەندی هەولێری یەکێتی کرد‌و لەو کۆبوونەوەیەدا جگە کۆرۆنا باسیان لە گرێدانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی هەردوولا کرا.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری پاش كۆبوونه‌وه‌كه، د. فرسه‌ت سۆفی رایگه‌یاند "بۆ روووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ئاماده‌ین هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی بكه‌ین و پێویستمان به پشتیوانییانی ئەوان لایەنەکانی تریشەو، سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش ده‌كه‌ین".
پارێزگاری هەولێر لە درێژەی قسەکانی ئەوەی خستە ڕوو کە هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوكاریان بوون له دۆخی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سوپاسی مه‌ڵبه‌ندی٣ ی یه‌كێتی و سه‌رجه‌م لایه‌نگرانی یه‌كێتی ده‌كه‌ین".
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا "رێبوار ئیسماعیل" لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی رایگه‌یاند "ئێمه براوه‌ی دووه‌می هه‌ڵبژاردنین له هه‌ولێر، به‌ڵام به كۆمه‌ڵێك هۆكار له حوكمڕانییدا به‌شدارنین، بۆیه به پێویستی ده‌زانین سیستمێكی نوێی حوكمڕانی له سنوری پارێزگاكه په‌یڕه‌و بكرێت".
بەرپرسی مەڵبەندی ھەولێری یەكێتی ئاماژی بۆ ئەوەش کرد ئامادەكاری كراوە و بڕیارە ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆببنەوە، بەڵام وردەکارییەکانی لە داھاتوودا یەكلایی دەكرێتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە هەفتەیەکە سەرلەنوێ بەشێوەیەکی فراوانتر لە جاران لە پارێزگاکانی هەرێمدا بڵاوبۆتەوەو خەڵکێکی بەرچاو تووشی کۆرۆنا بوون.