لە بەغدا دوو کەسی خێزانێک بە کۆرۆنا دەمرن

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەرخ لە بەغدا رایگەیاند" ئەمڕۆ کەسێک لە بەغدا بە کۆرۆنا مرد، دوێنێش برایەکی تری ئەو کەسە بەهەمان ڤایرۆس کۆچی دوایی کرد" (ئەمە یەکەم حاڵەتە لە وڵاتدا دوو کەسی خێزانێک بە کۆرۆنا گیان لەدەستبدەن).

جاسب حجامی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەرخ بە میدیاکانی راگەیاند" کەمتر لە رۆژێک دوو برا، فرات عەبد کازمی ٤٤ ساڵ ئەمڕۆ و، معن عەبد کازمی ٣٧ ساڵە دوێنێ بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا".

بەڕێوەبەری ئەو نەخۆشخانەیەی بەغدا ئەوە دەخاتەڕوو کە پزیشکەکان هەموو هەوڵی خۆیان دا لەوانەش پێدانی پالازما تا چاکببنەوە، بەڵام هەوڵەکان بێ ئەنجام بوون.
جاسب حجامی، داوا لە هاوڵاتیان دەکات پابەندی رێنوماییەکان بن و لەماڵەوە بمێننەوەو و خۆیان و خێزانەکانیان بپارێزن، دۆخەکە مەترسیدارە.

 


ئه‌م بابه‌ته ‌772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:32:27/05/2020