بەرپرسێکی باڵای یەکگرتوو: درێژ کردنەوەی ماوەی قەدەغەی ھاتوچۆ بۆ رێگرتنە لە خۆپیشاندان

سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکرداتی یەکگرتووی ئیسلامی پێیوایە کە درێژکردنەوەی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ رێگریکردن و بڵابونەوەی کۆرۆنا نیە، بەڵکو بۆ رێگرتنە لە گواستنەوەی خۆپیشاندان.

 

هادی‌ عەلی‌، سەرۆکی‌ ئەنجومەنی‌ سەرکردایەتی‌ یەکگرتووی‌ ئیسلامی‌ لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە، درێژ کردنەوەی ماوەی قەدەغەی ھاتوچۆ لە نێوان پارێزگاکانی ھەرێم بەهۆی‌ گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نییە، بەڵکو بۆ رێگرتنە لە گواستنەوەی خۆپیشاندان و نارەزایەتییەکان.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە" دیارە ئەوەش کارێکی نامەنتیقیە، چونکە نیگەرانی و نارەزایەتییەکانی جەماوەر ھەمو سنورەکانی بەزاندوە..!!".

 

ئەوەش لەکاتێکدایە ٢٧ی‌ ئەم مانگە وەزارەتی‌ ناوخۆی‌ حکومەتی‌ هەرێم لە راگەیەندراوێکدا قەدەغەی‌ هاتوچۆی‌ تا ١٥ی‌ مانگی‌ داهاتوو درێژکردەوە و سزای‌ مادیشی‌ بۆ ئەو کەسانە دیاریکردووە کە سەرپێچی رێنماییەکان دەکەن.

 





PM:01:33:28/05/2020