پەرلەمانتارێکی پارتی: سەرۆکی حکومەت مەسجێکی نارد بۆ یەکێتی
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، رێبوار بابكه‌یی رایگه‌یاند، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان" مه‌سجێكیشی نارد بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له په‌نای داواكردنی موچه‌ی هاووڵاتیان له هه‌وڵی نه‌هێشتنی سه‌قامگیری بوون و ئه‌و هه‌وڵانه‌شی پوچه‌ڵكرده‌وه. كاتێك رایگه‌یاند، چاكسازی ده‌بێت به كردار بێت نه‌ك به لێدوان. وه‌رن هاوكار بن، به تایبه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه شه‌ریكی ئه‌ساسی پارتییه له حكومه‌تدا".
له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵ"ـی كوردستان24دا، رێبوار بابكه‌یی باسی لەبارەی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و وتی "رێگرییه‌كی زۆر هه‌یه له‌به‌رده‌م چاكسازی. هه‌موو ئه‌و هاتوهاوار و ده‌نگه ناشازانه‌ی هه‌ڵبڕاون، به گومانی ئه‌وه‌ی پشتیوانن بۆ دابینكردنی مووچه، هه‌موویان باش ده‌زانن به جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی پێش هه‌موو شتێك زیان به به‌رژه‌وه‌ندی حزبی ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌وێت. پێیان وایه خه‌ڵكێك له‌ناو حزبه‌كه‌یان زیانیان به‌رده‌كه‌وێت. به‌رژه‌وه‌ندی ماددی كادیران و ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه‌ن، كه زیانیان به‌رده‌كه‌وێت".
رێبوار بابكه‌یی ورده‌كاری زیاتری له باره‌ی رێگرییه‌كان خسته‌ڕوو و وتی: "به راشكاوی بڵێم %60ی مووچه‌خۆره بندیواره‌كان هی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانن. پارتی و خه‌ڵكی دیكه‌شی تێدایه".
سه‌باره‌ت به پێداگرییه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چه‌سپاندنی یاسا و كۆتایهێنان به گه‌نده‌ڵی و چاكسازی له دارایی گشتیی‌دا، رێبوار بابكه‌یی گوتی: "پارتی دیموكراتی كوردستان و وردتر بڵێم رێزدار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی:
یه‌كه‌م: رێز له پره‌نسیپی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات بگرێت و رێز یاسای په‌رله‌مان بگرێت، كه نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان ده‌كات. رێزدار مه‌سرور بارزانی ئیراده‌یه‌كی پۆڵاینی هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی.
دووه‌م: رێزدار مه‌سرور بارزانی و كابینه‌كه‌ی زۆر پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م كابینه‌یه كابینه‌ی دامه‌زراوه‌یی بێت. ده‌سه‌ڵات به دامه‌زراوه‌یی بكرێته‌وه. رۆڵ بدرێته‌وه به حكومه‌تی هه‌رێم له دابینكردنی مافی گشتی هاووڵاتیان و به‌هه‌ده‌ر نه‌دانی سامانی گشتی هاووڵاتیان و دامه‌زراوه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت، نه‌ك گرووپ و تاقمی سیاسی.
سێیه‌م: یه‌كێك له هێڵه گشتییه سه‌ره‌كییه‌كانی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م بریتییه له چاكسازی.
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی ره‌خنه له حكومه‌ت ده‌گرن، بابكه‌یی وتی: "په‌رله‌مانتاری ئۆپۆزیسیۆن هه‌یه دوو خول له په‌رله‌مانه، یه‌ك ره‌خنه‌ی له یه‌كێتی نه‌گرتووه، چونكه كه‌وتووه‌ته ژێر هه‌ژموونی "ئیرهابی فیكری" و ته‌نیا دژی پارتییه".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، رێبوار بابكه‌یی ئاشكرایكرد، كه په‌رله‌مانتاری ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان هه‌یه سێ مووچه‌ی خانه‌نشینی هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ بكرێت، یه‌ك مووچه‌ی بۆ ده‌مێنێته‌وه، بۆیه كه‌وتووه‌ته دژایه‌تی.
له‌و باره‌یه‌وه وتی: "هه‌ندێك خه‌ڵك هه‌ن، له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن باسی چاكسازی ده‌كات و داوای پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات، كه‌چی خۆی خانه‌نشینه به پله‌ی لیوا و وه‌زیر و په‌رله‌مانتار، به جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه خۆی یه‌ك مووچه‌ی بۆ ده‌مێنێته‌وه. واته له كرداردا ئه‌و كه‌سه ئاماده نییه پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بكات بۆ چاكسازی".
PM:11:44:28/05/2020