کاتی خولی ئیسپانی و ئیتاڵی و ئینگلیزی ئاشکرا بوو


بەفەرمی کاتی دەسپێکردنەوەی خولە گەورەکانی ئیسپانیاو ئیتاڵیا و  ئینگلتەرا ئاشکرا دەبێت و هەموویان لە مانگی داهاتوو دەستپێدەکەنەوە.

یەکێتی تۆپی پێی  ئیسپانیا بڕیاری کۆتاییداوەو خولەکەی لە رۆژی ١١/٦/٢٠٢٠ دەستپێدەکاتەوە و یەکەم یاریش لە نێوان سیڤیلیاو ریاڵ بیتس دەبێت.

یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بڕیاریداوە خولی وڵاتەکەی لە بەرواری ١٧/٦/٢٠٢٠ دەستپێبکاتەوەو یاری دەستپێکیش لە نێوان ئارسناڵ و مان سیتی دەبێت.

خولی ئیتاڵیاش لە ٢٠/٦/٢٠٢٠ دەستپێدەکاتەوەو  جامی ئەم وڵاتەش لە ١٣ی هەمان مانگ ئەنجام دەدێت کە دوو یاری قۆناغی پێش کۆتاییە.

دەبێت یارییەکانی خولەکان پێش کۆتایی مانگی ٨ تەواو ببێت.
بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خولی فەرەنسا هەڵوەشاوەتەوەو خولی ئەڵمانیا دەستیپێکردووەتەوە.


PM:01:44:29/05/2020