پارتی ئەمساڵ کۆنگرەی حیزبەکەی لە دهۆک گرێدەدات

پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیارە ئەگەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بهێڵێت، کۆنگرەی حیزبەکەی لە شاری دهۆک سازبکات.


عەلی تەتەر، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی بە کوردستان٢٤ی راگەیاندووە " پارتی بڕیاری داوە لە کۆتایی ئەمساڵ چوارده‌مین کۆنگرەی خۆی لە شاری دھۆك ببەستێت، بۆ ئەو مەبەستەش ده‌ستی به‌ ئامادەكاریه‌كانی  كردووه"‌.


ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی دووپاتی كرده‌وه‌، " پارتی هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه‌ ده‌دات، كۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌ی بكات به‌ یه‌كێك له‌ سه‌ركه‌وتووترین كۆنگره‌كانی و كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، له‌ كۆنگره‌كانی پێشوو جیاوازتر بێت".


پارتی له‌ ساڵی 1946 له‌ ژێر دروشمی "یان كوردستان یان نه‌مان" دامه‌زراوه‌و تا ئێستا ١٤ کۆنگرەی بەستووەو دەسەڵاتی یەکەم پێشتر بەدەست مەلا مەستەفا بارزانی و ئێستا بەدەستی مەسعود بارزانی یەوەیە.. 
 


PM:06:13:29/05/2020