وەزارەتی دارایی عیراق بڕی ٤٠٠ ملیار دیناری خستە سەر حسابی هەرێمی کوردستان ئەوەش لە کاتێکدایە پێش جەژن بڕیاری ناردنی ئەو پارەیە دراوە.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی فه‌رمی، كه واژۆی عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی وه‌زیری دارایی عێراقی له‌سه‌ره و رۆژی ٢٤ی ئه‌م مانگه ده‌رچوه، ئاماژه به‌وه‌كراوه بڕی ٤٠٠ ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیه‌وه.
لە نوسراوەكەدا ئاماژە بە بڕیاری ئەمیندارێتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش كراوە كە تیایدا بڕیاری ناردنی ئەو بەشەی لە پشكی هەرێمداوە.
خستنە سەری ئەو پارەیە بۆ سەر حسابی هەرێم لە بانکی ناوەندیەوە لە کاتێکدایە کە پێش جەژن مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاری ناردنی ئەو پارەیەی دابوو.