دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری دا پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ رێكخراوی تەندروستی جیهانیی رابگرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند" بڕیارم داوه ته‌واوی پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بپچڕێنین، به‌هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی چاكسازی له نێو ڕێكخراوه‌كه كه پێشتر ئه‌مه‌ریكا داوای كردبوو".
له‌باره‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا ساڵانه به ڕێكخراوه‌كه‌ی ده‌دا، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وتی" ئه‌و پاره‌یه به ڕێكخراوه‌كانی تری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له خزمه‌تكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی جیهان خه‌رجی بكه‌ن كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته ٤٥٠ ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی".
ترەمپ پێشتر خەرجیەکانی کۆشکی سپی بۆ رێکخراوەکە هەڵپەساردبو، ئەوەش دوای ئەوەی بەوە تۆمەتباریکرد کە لایەنگری چین دەکات و لە روبەڕوبونەوەی کۆرۆنادا شەفاف و بێ لایەن نیە.