قایمقامقی پێنجوێن په‌یامێكی له باره‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌قه‌زاكه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند" به‌هۆی نه‌بونی متمانه‌ی هاوڵاتیان به‌حكومه‌ت و قه‌یرانی دارایی، ناتوانین رێكاره‌كانی خۆپارێزی وه‌ك پێویست جێبه‌جێبكه‌ین".
زانا ڕەحمان ڕەحیم، قائیمقامی قەزایی پێنجوێن لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا پەتایەك لەناو پێنجوێن دا بڵاوبۆتەوە و بەشێك لەهاوڵاتیانی خۆشەویست تووشی بوون، هەروەها بەداخەوە كەیسی كۆرۆنایش لەناو پێنجوێن تۆماركراوە و چەند كەیسێكی تریشمان هەیە كە لەپشكنینی یەكەمدا وا دەردەكەوێت هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنابن".
ناوبراو لە راگەیەندراوێکدا دەشڵێت" چیان لەتوانادا بێت بۆ رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە ئەنجامی دەدەن بەڵام بەهۆی نەمانی متمانەی بەشێك لە خەڵك بە حكومەتی هەرێمی و بوونی بارودۆخی سەختی ژیانی هاوڵاتیان لەڕوویی ئابورییەوە و سەرقاڵ بوونی بەشێك لەهاوڵاتیان بە كاری كشتوكاڵكردنەوە وەك پێویست ناتوانین ڕێكارەكانی خۆپارێزی جێبەجێ بكەین".
قایمقامی پێنجوێن لە ڕاگەیەندراوەکەدا داواش له‌هاوڵاتیان دەکات، تا ده‌توانن خۆیان بپارێزن و ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جێبكه‌ن و مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌جدیی وه‌ربگرن، له‌كاتی هه‌ستكردنیش به‌ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی ڤایرۆسه‌كه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه‌ن.