وێنە..هونەرمەندی گەورەی عەرەب حەسەن حوسنی کۆچی دوایی کرد

ئەمرۆ شەممە ٣٠ی ئایار هونەرمەندی گەورەی عەرەب حەسن حوسنی لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا بە سەکتەی دڵی کۆچی دوایی کرد.

 

عەزوز عادل ئەندامی سەندیکای نواندنی میسر لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند حەسەن حوسنی بڵاوکردۆتەوە.

 

هونەرمەند حەسەن حوسنی لە ناوچەی قەلآ لە ئۆکتۆبەری ١٩٣١ لە دایکبووە، بەشداری سەدان کاری هونەری کردووە لەبواری شانۆ و سینەماو تەلەفزیۆن دا.

 

چەندان خەڵاتی بردۆتەوە، لەوانە وەک باشترین نواندن لە ڤیستڤاڵی سینەمانی ساڵی ١٩٩٣ ی میسر، هەر لەهەمان ساڵدا خەڵاتی ئەسکەندریەی سینەمای وەرگرت.

 

حوسنی سەرەتا لە ساڵی ١٩٧٥ دا لە سینەمانەوە لە دیمەنێکی کورتدا بەشداری کرد، دواتر دەورەکەی لە ساڵێ ١٩٨٢ گەورە بوو لە فلمی" شۆفیڕی ئۆتۆبیس".

 

ئەم هونەرمەندە لە دەساڵی کۆتایی تەمەنی بووبە یەکێک لە ئەستێرەکانیی فلمی کۆمیدی بۆ لاوان.



AM:09:50:30/05/2020