لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عێراق هەڵسەنگاندن دەكات بۆ ئەو پێشنیارەی كە داوای كەرەنتینكردنی شاری بەغدا دەكات بۆ ماوەی ١٤ رۆژ.
حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق بە میدیا عیراقییەکانی رایگەیاند" ئەمڕۆ شەممە لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی رێکارەکانی تایبەت بە رووبەڕووبووەنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و كەرەنتین كردنی شاری بەغداد بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ".
تەمیمی ئەوەشی ڕاگەیاندووە" لیژنەكە تاوتوێی درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆی تەواو دەكات، چونكە هێشتا عیراق لە قۆناغێکی مەترسیدار دایە".