تەندروستی هەرێم سێ تووشبووی دیكەی كۆرۆنای لە هەولێر راگەیاند

 

تەندروستی هەرێم رایگەیاند" سێ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركران".

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێردەستنیشانکراوە.

هاوکات هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردووە" تووشبووەكان ھەرسێ كیان پیاون تەمەن ٢٣ و ٢٢ و ٢١ ساڵ، پێشینەی گەشتیان ھەبووە لە ووڵاتی ھەنگاریا گەڕاینەوە و لە کەڕەنتین بوون".

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 



ئه‌م بابه‌ته ‌1800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:32:30/05/2020