شاسوار عەبدولواحید: هەفتەی داهاتوو دەكەینە هەفتەی خۆپیشاندان و روخانی ئەم دەسەڵاتە

سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەست پێ دەكات و دەشڵێت" دەسەڵات دەیەوێت هەموو گروپ و خەلكە ناڕازییەكان پەرت پەرت بكات".

 

له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ په‌یامێكی به‌ناوی هەفتەی داهاتوو، هەفتەی خۆپیشاندان و روخانی دەسەڵاتە "بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا نوسیویه‌تی" لێرەوە بە هەموو لایەکی ڕادەگەێنین کە هەفتەی داهاتوو خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەست پێ دەکات و دەیکەینە هەفتەی روخانی ئەم دەسەڵاتە، هەمووان پێکەوە بەرەو یەک ئامانج، ئامانجی گەورە، ئامانجی گۆڕینی ئەم دەسەڵاتەی کە ٢٩ ساڵە هاوڵاتی هەرێم دەچجەوسێنێتەوە و زوڵم لە خەڵک دەکات".

 

شاسوار عەبدولواحید دەشڵێت" دەسەڵات دەیەوێت هەمو گروپ و خەلکە ناڕازییەکان پەرت پەرت بکات، دەیەوێت گومان لەسەر خەڵکی باش و نیەتی باش دروستبکات و لە بری ئەوە خۆی خەلکی نزیک خۆی بخاتە پێشەوە و بە ناوی کەسانی نارازی، جەماوەر ساردبکەنەوە و خەڵکانی ناڕازی بکەن بە دوژمنی یەکتر. دەیەویت خەڵکە نارازییەکان لەبری روی دەمیان لەدەسەڵات بێت، روی دەمیان لە یەک بێت و ناکۆک بن".

 

راشیگەیاندوە" تکاموایە لەسەرجەم هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە ئاگاداری ئەو گەمەیە بن، زوڵم و چەوساندنەوەی دەسەڵات و ئەو هەمو ناحەقییەتان لە بیرنەچێت، نەهێڵن لە ڕێی چەند کەسێک کە لە ژێرەوە پەیوەندیان لەگەل دەسەڵات هەیە و بەرژەوەندییان هەیە، میلەت ساردبکەنەوە و خەڵکە نارازییەکە پەرتەوازە بکەن".

ئاماژەی بەوەشكردوە" هەرکەس و گروپێک نارازییە لەم دەسەڵاتە، ئەوا دەبێت بەرژەوەندی میلەت لە پێش هەمو شت ببینێت و دەنگی نارەزایی بەرزبکاتەوە، هەر گروپ و لایەن و کەساتەتییەکی نارازی هەیە ئەوا با پێکەوە هەمویان خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان ئەنجامبدەن و ئێمەش وەک هاوڵاتییەکی ئەم هەرێمە لەگەڵیان دەبین و لەگەڵ خەڵکی خۆمان دەبین".

 

باسی لەوەشكردوە، بە هەمو لایەکی ڕادەگەیەنین کە هەفتەی داهاتو خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەست پێدەکات و دەیکەینە هەفتەی روخانی ئەم دەسەڵاتە.

سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەشڵێت" هەموان پێکەوە بەرەو یەک ئامانج، ئامانجی گەورە، ئامانجی گۆڕینی ئەم دەسەڵاتەی کە 29 ساڵە هاوڵاتی هەرێم دەچەوسێنێتەوە و زوڵم لە خەڵک دەکات".

باسی لەوەشكردوە، خۆپیشاندان بۆ داوای مافی خۆتە، نەک مافی کەسی تر... خۆپیشاندان لەبەرخاتری خۆتە، نەک لەبەرخاتری کەسی تر... خۆپیشاندان بۆ ئەوەیە خۆت و خێزانەکەت و منداڵەکانتان ژیانێکی خۆشتریان هەبێت، نەک لە پێناو حیزب و لایەنی تر.

لە كۆتاییدا نوسیویەتی" پێویستە هاولاتی ئاسایی، فەرمانبەر و موچەخۆر، کاسبکار و خەلکانی ناوبازار، گەنجانی بێ بەش لە سەروەتی ئەم هەرێمە و پیرو خەلکانی بەتەمەنی بە ئەزمونی ئەم هەرێمە، ژنان و کچان لەبپاڵ پیاواندا، هەموان پێکەوە با ئامادەبین بۆ هەفتەی داهاتو. هەفتەی هەڵبڕینی دەنگمان و بێدەنگنەبون لە مافی خۆمان".

 
 



PM:06:59:30/05/2020