لە سلێمانی و هەڵەبجە ٢٣ تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا راگەیەندرا

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە سلێمانی وهەڵەبجە ٢٣ تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا راگەیەندرا.

 

لە میانەی دەرئەنجامی نوێ کە رۆژانە وەزارەتی تەندروستی بڵاویدەکاتەوە، رایگەیاند" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، بیست و سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، چواردە پیاو و ھەشت ئافرەت و کچێکی گەنج".

وردەکاری تووشبوان وەک وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند بەمشێوەیە:

چوار تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، یەک تووشبوو پێشینەی گەشتی ھەبووە، ھەژدە تشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە.

هەژدە تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.
یەك تووشبوو دەنیشتووی قەزای دەربەندیخان.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار.
یەك تووشبوو دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە.
یەك تووشبوو دانیشتووی پارێزگای بەغداد.



PM:09:09:30/05/2020