تەندروستی سلێمانی: کارەسات روودەدات

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات و دەڵێت" لە سلێمانی کارەسات روودەدات ".

 
یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك رایگەیاندووە"هاووڵاتیانی خۆشەویست تکاتان لێ دەکەم، تکاتان لێ دەکەم، پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن، چونکە کارەسات روودەدات دڵنیابن".


ماوەی دوو هەفتەیە بەپێی لێدوانەکانی تەندروستی سلێمانی زیاتر لە ١٥٠هاوڵاتی نوێ تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەیەکی بەرچاویشیان نازانرێت لە کێوە تووشی کۆرۆنابوون، ئەمەش ئاماژەی بۆ ئەوەی کە پەتاکە لەناو خەڵکدا بڵاوبۆتەوە.

 


PM:09:59:30/05/2020