وەزارەتی تەندرووستی: لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣١ تووشبووی نوێ بەکۆرۆنا لە هەرێم تۆمار دەکرێت

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند" لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لەسەر ئاستی هەرێم ٣١ حاڵەتی نوێ تۆمار کران کە زۆرترینیان لە سلێمانین و، هەر ئەمڕۆ لەم شارە تووشبوویەکی ٣٧ سالە کۆچی دوای کرد".
 
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

 
ژمارە (٩٦)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:


1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١٢٠٩٥) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (٨٠١) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (١٦٣) لە هەولێر، (٣٦) لە سلێمانی، (٦٠٢) لە دهۆك. وە (١١٢٩٤) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (٢٠) هاووڵاتی بوو.


2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٤٩١) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (١٠٣٣) هەولێر، (١٥٤) سلێمانی، (٢٩٩) دهۆك، (٤) سۆران. دەرەنجام (٣١) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (٣) پۆزەتیڤ: (٣) پیاو تەمەنیان (٢٣)، (٢٢)، (٢١) ساڵ، پێشینەی گەشتیان ھەبووە لە ووڵاتی ھەنگاریا گەڕاینەوە و لە کەڕەنتین بوون.
پارێزگای سلێمانی (٢٤) پۆزەتیڤ: (١٤) پیاو تەمەنیان (٨١)، (٨٠)، (٦٦)، (٦٠)، (٥٨)، (٥٥)، (٥٤)، (٥٣)، (٥١)، (٤٨)، (٤١)، (٢٨)، (٢٨)، (٢٦) و (٩) ئافرەت تەمەنیان (٧٣)، (٧٠)، (٦٨)، (٦٣)، (٥٠)، (٤٣)، (٤٠)، (٣٦)، (٢٧) و کچێکی گەنجی تەمەن (١٦) ساڵ، چوار تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، یەك تووشبوو پێشینەی گەشتی ھەبووە، نۆزدە تشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، هەژدە تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، یەك تووشبوو دەنیشتووی قەزای دەربەندیخان، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین، دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار، یەك تووشبوو دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە، یەك تووشبوو دانیشتووی پارێزگای بەغداد.
پارێزگای دهۆك (٤) پۆزەتیڤ: (٢) پیاو تەمەنیان (٤٢)، (٢٢) ساڵ و (٢) ئافرەت تەمەنیان (٦٠)، (٣١) ساڵ، تووشبوی یەکەم پیشەی پاسەوانە لە پارێزگای بەغداد گەڕایتەوە و بەرکەوتووی تووشبووی پێشووە و دانێشتووی قەزای سێمێلە، تووشبووی دووەم شوفێری بارهەڵگرە دانیشتووی باشیکە لە خالی پشکنین نموونەی پشکنینی تاقیگەی لێوەرگیراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، دوو ئافرەتە تووشبووەکەی تر لە خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی پارێزگای دھۆکن و کە یەکیان دانیشتووی قەزای سێمێلە و ئەوەی دیکەیان دانیشتووی ناو شاری دھۆکە.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٧٤٧٦٠) پشکنین بووە)


3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٦٠٦) تووشبوو، لەنێویاندا (٦) مردن هەیە و (٤٠٩) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (١٩١) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).


وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).


وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣٠ی ئایاری ٢٠٢٠

 


AM:12:11:31/05/2020