نرخی نەوت بەرزبوەوە


بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٠ بە پێچەوانەی بەیانی دوێنێ نرخی نەوت زیاتر بەروزبوەوە و  له‌ سەرو ٣٧ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٣٧ دۆلارو ٨٤ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٣٥ دۆلارو ٤٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە، نرخی نەوت ووردە ووردە بەرز دەبێتەوە، هەرچەندە هەندێك وڵات هۆشداری هاتنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ وڵاتەكانیان دەدەن.


AM:08:56:31/05/2020