چۆپی فەتاح بە ستایلێکی سەرنج ڕاکێش و تایبەت دەردەکەوێت (وێنە)
خانمه گۆرانیبێژی ناسراوی كورد کە پێشتریش وەک میدیاکار دەردەکەوت، چەند وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاو كردەوە و هەوادارانی سەرسام کرد.
چۆپی فه‌تاح، له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە و بۆتە جێی سەرنجی هەوادارانی، وەک لەوێنەکاندا دەردەکەوێت چۆپی بە ستایلێکی فۆلکلۆری کوردی دەرکەوتووە و بۆتە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
چۆپی فەتاح، خەڵکی شاری كه‌ركەوكه، له سه‌ره‌تای ساڵانی 2000ـه‌وه ده‌ستی به كاری هونه‌ریی كردووه، خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه، ماوه‌یه‌كیش پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤزیۆنی بووه، به‌ڵام ئێستا وازی له كاری ڕاگه‌یاندن هێناوه، ساڵی ڕابردووش بۆ جاری دووەم هاوسه‌رگیری كرده‌وه.
AM:09:45:31/05/2020