لە عێراق ١٠ توشبووی کۆرۆنا گیانیانلەدەستدا


وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند" ٢٦٠ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون، هەروەها ١٠ کەسی تووشبوون گیانیان لەدەست دا".

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات " لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٢٦٠ تووشبووی نوێی پەتای كۆرۆنا تۆمار كراون، کە لە رەسافە ٥٨ كەس، لە كەرخ ٣٥ كەس و مەدینە توب ٢ كەس، نەجەف ٧ كەس و بەسرە ٢٤ كەس و سلێمانی ٢٤ كەس و دهۆك ٤ كەس و دیالە ٢ كەس و واست ٧ كەس و بابل ٢٦ كەس و میسان ٢٦ كەس و موسەنا ٢١ كەس و زیقار ٢ كەس و دیوانیە ٩ مەس و ئەنبار یەك كەس و كەركوك ٧ كەس تووشبوون".
 

تەندروستی عێراق باس لەوەش دەکات، ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٤٦ تووشبوویش چاکبۆتەوە.

 

تا ئێستا لە عێراق ٦ هەزار و ٤٣٩ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش ٣ هەزار و ١٥٦ کەس چاکبوونەتەوە و ٣ هەزار و ٧٨ کەسیش لە نەخۆشخانە چارەسەر دەکرێن کە ٤٦ کەسیان لە بەشی چاودیڕی وردن.



 



PM:07:42:31/05/2020