وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند" زۆرترین ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکران کە ١٠١ حاڵەتە".
کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، سەد و یەک تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران".
لەبارەی تووشبووەکان تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە" تووشبووەکان پیاو و ئافرەت و کچ و کوڕی گەنجن بە ھەموو تەمەنەکانەوە، شەش تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو پێشینەی گەشتیان ھەیە و ٩٣ تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان بۆکراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە".
ئەوەشخراوەتەروو: ٥١ لە قەزای پێنجوێن ٤٢ لە ناو شاری سلێمانی، سێ لە وارماوە لە هەریەك لە كەلار و خانەقین و هەڵەبجە و بەغداد كەسێك توشی كۆرۆنا بووە.
کۆی گشتی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٧٠٨) توشبوە، لەنێویاندا حەوت مردن هەیە و ٤٠٩ نەخۆش چاکبوەتەوە و ئێستا تەنها (١٩١) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکیدان.