سبەی موچەی مانگی شووباتی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەربەندیخان رایگەیاند" سبەی موچەی مانگی شوباتی مامۆستایانی وانەبێژی سنوورەکە دابەشدەكرێت".

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەربەندیخان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژ لە ناوەندەکانی خوێندنی سنوری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەکەمان دەکەینەوە، سبەینێ دووشەممە، سەردانی بەشی ژمێریاری وانەبێژی بکەن کاتژمێر 10:30، بۆ وەرگرتنی پارەی مانگی شوباتی2020".  

ئاماژە بەوەشكراوە" پێویستە وانەبێژ خۆی ئامادەبێت و سەرجەم رێنماییە تەندروستیەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا جێبەجێ بکات".

AM:12:16:01/06/2020