تەندروستیی هەولێر رایدەگەیێنێت" لە کۆی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو پارێزگایە باری تەندروستی شەش تووشبوو خراپە و لەنێو ئەوانەشدا دووانیان دۆخیان زۆر خراپە".
د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند" لە ئێستادا ٥٢ تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر لە نەخۆشخانەن و چارەسەر وەردەگرن، بەڵام تەندروستی ٦ لەوانە خراپە و لەژێر ئۆکسجیندان، دوو تووشبووش زۆر خراپن و ئەگەر تەندروستییان لەوە خراپتر بێت دەخرێنە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد".
بەپێی دواین ئاماری تەندروستی هەرێم، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٧١٠) تووشبوو، لەنێویاندا (٧) مردن هەیە و (٤٢٠) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (٢٨٣) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.