نرخی نەوت زیاتر بەرزبوەوە


دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ بە پێچەوانەی بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت زیاتر بەروزبوەوە و  له‌ سەرو ٣٨ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٣٨ دۆلارو ١٢ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە. 

لە ماوەی ڕابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت و ئەمریکاش بەشێوەیەکی بەرچاو بەهاکانیان لە دەستدا، ئەوەش بومەلەرزەیەکی بەهێزی لە بازاڕی وزەی جیهاندا دروستکرد.


PM:03:06:01/06/2020