فراکسیۆنی سەوز داوایەک ئاراستەی مەکتەبی سیاسی دەکات

فراکسیۆنی سەوز داوا لەمەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات کە لەکۆبوونەوەی ئەمرۆی مەکتەبی سیاسیدا پرسی جێگری سەرۆکی پارلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسێۆنەکەیان یەکلا بکرێتەوە .

خەلەف ئەحمەد پارلەمانتاری فراکسێۆنی سەوز لە پارلەمانی کوردستان  بە  SNN رایگەیاند: بەو پێیەی لەکۆبوونەوەی داھاتووی پارلەمانی کوردستاندا ناونانی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی لە خشتەی کاردایە ھاوکات داواشمان لە مەکتەبی سیاسی کردووە کە پرسی جێگری سەرۆکی پارلەمان و سەرۆکی فراکسێۆنی سەوز لەلایەن مەکتەبی سیاسیەوە یەکلا بکرێتەوە و  بە باشمان زانی ئەو پرسە مەکتەبی سیاسی یەکلای بکاتەوە نەک فراکسیۆنی سەوز.



PM:04:49:18/05/2014