تووشبوێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی لەدەستدا


وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند" توشبویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوی COVID19 لە شاری هەولێر گیانی لەدەستدا".
 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 پیاو تەمەن 51 ساڵ، دانیشتووی قەزای دەشتی هەولێر/ بنەسڵاوە، هەڵگری نەخۆشی دیکەی کوشندە، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVD-19 لە 5/27 لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای مانەوەی پێنج ڕۆژ لە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

 

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی ٣٥ توشبووی نوێ لە هەرێم تۆمارکراو و تا ئێستاش ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە ٨ کەس.

 



 


AM:09:30:02/06/2020