بەرێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی دوو تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگاکە راگەیاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دهۆك، له‌ئه‌نجامی پشكنینی یه‌ك له‌دوای یه‌ك بۆ توشبوانی كۆرۆنا، ده‌ركه‌وتوه كه دوو توشبوی ڤایرۆسه‌كه به‌ته‌واوی چاكبونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووە.
ته‌ندروستی دهۆك رونیشیكردوه‌ته‌وه، هه‌ردوو توشبوه‌كه دانیشتوی قه‌زای ئاکرێن و به‌ته‌واوی ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه.
ئەوە لەکاتێکدایە چەند رۆژێکە ژمارەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بۆتەوە و بەو هۆیەوە قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندراوە.