کاسبکاران لە شەقامی مەولەوی سلێمانى داواى کردنەوەی دووکانەکانیان دەکەن

کاسبکارانی ناو بازاڕ و خاوەن دوکانەکان لەشەقامی مەولەوی گردبوونەوەیان دەستپێکرد و داوای مۆڵەتى کارکردن دەکەن.

 

کەمێک پێش ئێستا پەیامنێری "سپی" لە سلێمانی رایگەیاند" کاسبکارانی شەقامی مەولەوی لە سلێمانی گردبونەتەوە و داوایان کردوە رێگەیان بدرێت دوکانەکانیان بکەنەوە و دەست بەکارکردن بکەنەوە".

 

هاوکات پەیامنێرمان لە شاری سلێمانی بە "سپی" وت" دووکاندار و کاسبکارەکانی ناوشاری سلێمانی لەشەقامی مەولەوی دوکانەکانیان داخستووە، پاش ئەوەی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی چووەوەتە شوێنی گردبوونەوەکەوەو قسەی لەگەڵ دوکاندارو کاسبکاران کردووە، بەڵام لە ئێستاشدا گردبوونەوەکە هەر بەردەوامەو لەو گردبوونەوەیەدا داوادەکەن، دەست بەکارکردن بکەنەوە و ڕێگەیان پێبدرێت دووکان و بازاڕەکان بکەنەوە".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی ڕابردوو بەهۆی جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ بەشێكی لە هاووڵاتیانی ڕانیە و قەلادزێ و دەربەندیخان دەستیان بە خۆپیشاندان كرد.

 

هاوکات له‌ ئێستادا وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ پارێزگارو سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌دان بۆ تاوتوێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.




PM:12:08:02/06/2020